کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر مه‌تین حه‌سه‌نی له‌ بۆكان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر مه‌تین حه‌سه‌نی له‌ بۆكان 1

“مه‌تین حه‌سه‌نی” له‌ بریندارانی چاوی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له‌ شاری بۆكان، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ ٣١ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.

“مه‌تین حه‌سه‌نی” له‌ ته‌مه‌نی ١٩ ساڵی و له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، به‌ فیشه‌كی ساچمه‌یی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی بینایی چاوێكی له‌ده‌ست دا. ناوبراو له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا جارێك ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بۆكانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی” به‌ ٣١ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.