مامۆستا “حسێن عه‌لیمورادی” ئیمامی جومعه‌ی مزگه‌وتی ئیبراهیمی خه‌لیل له شاری سنه و به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌دره‌سه‌ی زانیاری دینی ئه‌و شاره، له‌لایه‌ن دادگای ڕۆحانیه‌تی هه‌مه‌دان به ١٦ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.
مامۆستا “حسێن عه‌لیمواردی” له سه‌رده‌می شۆڕشی “ژینا”، ڕه‌خنه‌ی توندی له كۆماری ئیسلامی گرتبوو، هه‌روه‌ها پاڵپشتی له خۆپێشانده‌ران و خه‌ڵكی ناڕازی له بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” كرد. هه‌ر به‌و بوونه‌وه له‌لایه‌ن دادگای ڕۆحانیه‌تی هه‌مه‌دان دوو جار بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرا. ئه‌و مامۆستا ئائینیه به تۆمه‌ته‌كانی “هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ١٦ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.