به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی شۆڕشی “ژینا” له شاری ئیلام به ناوی “بابه‌ك كه‌ریمی” له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای پێداچوونه‌وه به چوار ساڵ و ٩ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.
به‌پێی بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه، “بابه‌ك كه‌ریمی” به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری و به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی” به ١٥ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی دیكه مه‌حكووم كراوه. به‌پێی ماده‌ی ١٣٤ی یاسای دادڕه‌سی كه‌یفه‌ری، زۆرترین سزا واته سێ ساڵ و شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، “بابه‌ك كه‌ریمی” به تۆمه‌تی “بێڕێزی به مه‌ئموورانی ڕژیم” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی” ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕاده‌ستی لقی ١٠١ی دادگای كه‌یفه‌ری ٢ی ئه‌یوانی غه‌رب كرا.