ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، لاوێكی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی “ئیبراهیم جانه‌فه‌رد” له‌لایه‌ن لقی ١١٠ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئیبراهیم جانه‌فه‌رد” خه‌ڵكی گوندی “ڕه‌حیم خان”ی سه‌ر به‌شاری بۆكانه و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ته‌واوبوونی قوناغه‌كانی لێپرسینه‌وه له‌لایه‌ن لقی ١١٠ی دادگای ئینقلابی بۆكانه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه.