“هەورام مێهرنەوایی”، لاوی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی بۆکان کە لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی ئەو شارە دەستبەسەرکرابوو، پاش یه‌ك مانگ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه ٥٤ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی خاكه‌لێوه بۆ زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “هەورام مێهرنەوایی” لە ڕێكه‌وتی ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ی هه‌تاوی و له جەرەیانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری بۆكان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی بارمته له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ئازاد كرا. ناوبراو مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی بۆکانه‌وه بە تۆمەتی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ٥٤ مانگ زیندانی ته‌عزیری مەحكووم كرا و ڕۆژی سێشه‌ممه به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی ئه‌و شاره كرا.