له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دادگای ئینقلابی ڕژیم سزای ده ساڵ و یه‌ك مانگ زیندانی به‌سه‌ر لاوێكی خه‌ڵكی شاری به‌هبه‌هان به‌ناوی “مه‌جید خادمی” سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، “مه‌جید خادمی” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ماهشه‌هره‌وه به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی میللی” به شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندان، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان و به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه‌كانی دژبه‌ری ڕژیم” به‌دوو ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه كه زۆرترین حوكمه‌كه‌ی واته شه‌ش ساڵ و سێ مانگه‌كه‌ی بۆ ئه‌چێته بواری جێبه‌جێكرانه‌وه. ناوبراو هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی ٢ ساڵ بۆ شارستانی ته‌فت له ئوستانی یه‌زد دوور خراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه “مه‌جید خادمی” ٢٨ی به‌فرانباری ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.