کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر “فریشتە مەنسووری” له‌ سه‌رئابڵه‌ی ئیلام

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر فریشتە مەنسووری له‌ سه‌رئابڵه‌ی ئیلام 1

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، “فریشته مه‌نسووری” چالاكی مه‌ده‌نی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵی خه‌ڵكی شاری سه‌رئابڵه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای ئیلام له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ شه‌ش مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “فریشتە مەنسووری” لە سەرەتاكانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی “بڵاوكردنەوەی پڕۆپاكه‌ندا”،  بە ٦ مانگ و ١ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری مەحکووم کرا. شایانی باسه‌ كه‌ ناوبراو پێشتریش سزای شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو.