به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “غه‌زاڵه زار‌ع” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.
“غه‌زاڵه زاڕع” به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چه‌ندین كتێبخانه و كانوونی په‌روه‌رده‌ی هزری منداڵان و مێرمنداڵانی له ئه‌ستۆدا بووه. ناوبراو له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌یێكی خێرخوازی له بواری منداڵانی كار، هاوكاری ده‌كرد، به‌ڵام سه‌ره‌تای مانگی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. به‌پێی حوكمی لقی ٢ی دادگای ئینقلابی خۆڕه‌م ئاوا، “غه‌زاله زار‌ع” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “پێكهێنانی گرووپ بۆ تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” به سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.