لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “عەبدوڵڵا حەمزە” هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر “مەسعوود حاجیزادە” بە تۆمەتی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
“عه‌بدۆڵڵا حه‌مزه” ڕۆژی شەممە ٢٠ی جۆزەردانی ئه‌مساڵ، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سه‌قزه‌وه بەبێ نواندنی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و قه‌زایی دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری سنه گوازرایه‌وه و پاش دوو مانگ لێپرسینه‌وه به دانانی بارمته له زیندان ئازاد كرا.