“شه‌كیلا مونفه‌رد” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین له سێهه‌مین په‌روه‌نده‌ی خۆیدا به ١٥ مانگ زیندان و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی دیكه مه‌حكووم كرا.
“شه‌كیلا مونفه‌رد” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی قازی “ئیمان ئه‌فشاری” به تۆمه‌تی “پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نه‌یارانی ڕژیم” به شێوه‌ی نهێنی به ١٥ مانگ زیندان، دوورخرانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی تاران،دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له گرووپه و حیزبه سیاسیه‌كان مه‌حكووم كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه “شه‌كیلا مونفه‌رد” ساڵی ١٤٠٠یش به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به دوو ساڵ و ٨ مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو. له ساڵی ٩٩ی هه‌تاویش ئه‌و چالاكه سیاسیه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تاران به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” و “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام” به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا به‌ڵام حوكمه‌كه‌ی بۆ چوار ساڵ و دوو مانگ كه‌م كرایه‌وه.