ڕۆژی دووشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، هاووڵاتییەکی خهڵكی گوندی “كانی ڕهش”ی سهر به شاری شنۆ بە ناوی “شەفیع بابەکری”، تەمەن ٣٤ ساڵ، لەلایەن داداگی ئینقلابی ئەو شارەوە بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری و ٢٤ میلیۆن تمەن سزای نەختی مەحکووم کرا.
بەپێی زانیارییهكان، دادگای ئینقلابی ڕژیم “شهفیع بابهكری” بە “ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم”، تۆمەتبار کردووە. ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٢، پاش بانگهێشت بۆ ئیتلاعاتی شنۆ، دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.