کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر شارومه‌ندێكی به‌هایی له‌ سمنان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر شارومه‌ندێكی به‌هایی له‌ سمنان 1

“شه‌بنه‌م ته‌بیانیان” شارومه‌ندی به‌هایی دانیشتووی شاری سمنان له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ شه‌ش مانگ زیندان و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كرا.

به‌پێی حوكمی دادگای ئینقلابی سمنان، “شه‌بنه‌م ته‌بیانیان” به‌ تۆمه‌تی “چالاكی ئامووزشی و ته‌بیلغی دژبه‌ شه‌رعی ئیسلام” به‌ شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی ئه‌ندامه‌تی له‌ حیزب و گرووپه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، هه‌روه‌ها شه‌ش مانگ به‌شداری له‌ كلاسه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی مه‌حكووم كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ حوكمی زیندانی شه‌بنه‌م بۆ ٢٤ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی گوڕدراوه‌.