له ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگاكانی تاران و گیلان سزای زیندانی به‌سه‌ر سێ چالاكی كرێكاری به ناوه‌كانی “سیامه‌ك ئیبراهیمی“، “شاهڕۆخ ئه‌حمه‌دی” و “په‌یمان فه‌رهه‌نگیان” دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سیامه‌ك ئیبراهیمی” به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” به پێنج ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به ٨ مانگ زیندانی دیكه مه‌حكووم كراوه. هه‌روه‌ها “شاهڕۆخ ئه‌حمه‌دی” به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” به چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. ئه‌و دوو چالاكه كرێكارییه ڕۆژی ١٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای گیلان “په‌یمان فه‌رهه‌نگیان“ی به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دوو ساڵ دوورخستنه‌وه بۆ شارستانی زابۆل مه‌حكووم كردووه.