ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی به‌فرانبار، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای زیندانی به‌سه‌ر “ساسان چه‌مه‌ن ئارا” هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی ئێلام و دانیشتووی تاران، “ژاسمین حاج میرزا محه‌ممه‌دی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج و “فه‌رشاد ئه‌حمه‌دی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی دێهلۆڕان دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تاران سزای پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ر “ساسان چه‌مه‌ن ئارا” هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی ئیلام به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژی ئه‌منیه‌تی میللی” سه‌پاندووه و ناوبراوی بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین گواستۆته‌وه، هه‌روه‌ها دادگای ئینقلابی شاری كه‌ره‌ج سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج به‌ناوی “ژاسمین حاجی میرزا محه‌ممه‌دی”دا سه‌پاندووه و ناوبراویان بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌مڵێ خستۆته ژێر گۆشاره‌وه و ڕاگویزی زیندانی كه‌چوویی كه‌ره‌جیان كردووه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌ناوی “فه‌رشاد ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی دێهلۆڕان و دانیشتووی تاران له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی “كۆبوونه‌وه و ئاژاوه‌گێڕی دژبه ئاسایشی گشتی” به ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و پێنج ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كراوه.