ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سێ چالاكی سنفی به‌ناوه‌كانی “ئه‌نووش عادڵی”، “مه‌حموود سدیقی پوور” و “عه‌زیز قاسم زاده” ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی بهڕێوهبهراینی كانوونی سنفی موعه‌لمیانی گیلان له‌لایه‌ن دادگاوه به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ڕه‌شت ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی گیلانی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردووه. شایانی باسه كه ئه‌و سێ چالاكه سنفیه پێشتر له به‌یاننامه‌كانی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی گیلان هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ركوتی ناڕازیان به بێ ئاوی له خووزستان، زیندان و ئازای موعه‌لیمانی ئێران و قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی واكسینی بیانی كۆڕۆنا له وڵاتانی ڕۆژئاواییه‌وه مه‌حكووم كردبوو و دادگای ئینقلابی ڕه‌شت بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامانه‌ی وه‌كوو “ته‌بیلغ دژی نیزام له قه‌ڵه‌م داوه” و سزای زیندانی به‌سه‌ریاندا سه‌پاندووه.