به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “نه‌ورووز ڕۆخداد” چالاكی مه‌ده‌نی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵی خه‌ڵكی دێهده‌شت و دوو چالاكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی سه‌وادكووه به ناوه‌كانی “وه‌حید و ڕه‌زا درواح” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به زیندان مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “نه‌ورووز ڕۆخداد” له‌لایه‌ن لقی ١٠٣ی دادگای ئینقلابی دێهدهشتهوه به تۆمه‌تی “بێڕێزی به خۆمه‌ینی و خامنه‌یی” به ٣٧ مانگ و ١٨ ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراوه. نابراو پێشتریش به‌هۆی ئاشكراكردنی به‌ڵگه‌نامه و فه‌رمانه‌كانی ئه‌رته‌ش بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵك بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بانگهێشت كرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی سه‌وادكووه به ناوه‌كانی “وه‌حید و ڕه‌زا درواح” له‌لایه‌ن لقی ١٠٢ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی “ئاشكراكردنی كێوخواری سپای پاسداران هه‌ر یه‌كه‌و به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون.