“سۆهراب حاته‌می كیا” شارومه‌ندی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندان و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه مه‌حكووم كراوه.
“سۆهراب حاته‌می كیا” ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانانی ١٤٠٢ و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و شارومه‌نده پێشتر و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادیش ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی خۆڕه‌م ئاوا به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” و “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه له زێدی خۆی مه‌حكووم كراوه.