ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی به‌فرانبار، “سه‌نعان نه‌ورووزی” هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی به‌ڵگه‌ی نهێنی” به ٨ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌نعان نه‌ورووزی” ڕۆژی ١١ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٤٠١، به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، له دادگای ئینقلابی سنه به تۆمه‌تی “بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی نهێنی” محاكمه كرا. شایانی باسه كه سه‌نعان مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، به سێ ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كرابوو