“ساڵح نیکبەخت”، پارێزەر و یاساناس، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە و چالاکیی تەبلیغی دژی ڕژیم” سزای ساڵێك زیندان و دوو ساڵ قەدەغەی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەسەردا سەپێندرا.
ئەو سزایە ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، لە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بەفەرمی بە “عەلی ڕەزایی”، پارێزەری “ساڵح نیکبەخت” ڕاگەیەندراوە. “عەلی ڕەزایی”، بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک ئاماژهی بهوه كردووه كه دهزگای قهزایی ڕژیم هیچ بایهخێكی به ههوڵه بهرگریكارانهكانی ساڵح نهداوه و ڕایگهیاند: دادگا سەرجەم ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لەسەر چالاکییە پیشەیییەکانی “ساڵح نیکبەخت” و ئەرکە فەرمییەکانی وەک پارێزەرێک، بەتایبەت وتووێژی ناوبراو لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئیعتماد” سەبارەت بە دۆسیەی کوشتنی “ژینا ئەمینی” و بەرگریکردنی لە کۆڵبەرەکان، وەک بەڵگەی تاوانباربوونی لە بەرچاو گرتووە.