کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی دێولان

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری دێولان به‌ناوه‌كانی “یاسین فه‌تحی” و “مێهدی جه‌وانمه‌ردی” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ زیندان مه‌حكووم كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “یاسین فه‌تحی” به‌ تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام، “تێكدانی ئاسایشی گشتی”  و “ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منییه‌تی میللی” سه‌رجه‌م به‌ ٦٨ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه‌، هه‌روه‌ها “مێهدی جه‌وانمه‌ردی” چالاكی دیكه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی دێولانه‌وه‌ به‌ پێنج ساڵ و ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ ئێستا له‌زیندانی ناوه‌ندی سنه‌ ڕاگێراون.

بابەتی پەیوەندیدار

قه‌یرانی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێك له‌ مه‌ریوان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری ئیلام له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

-

ئیدامه‌ی هێرشی ئاسمانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

-