له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای زیندانی به‌سه‌ر دوو چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی به‌ناوه‌كانی “مازیار سهیدنیژاد” و “نووشین كهشاوهرزنیا”دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ئینقلابی تاران سزای ٣ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له حیزب و گرووپه سیاسیه‌كانی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “ئه‌ندامه‌تی له گرووپی كۆمۆنیستی” به‌سه‌ر “مازیار سهیدنیژاد” چالاكی ناسراوی كرێكاری شاری تاران دا سه‌پاندووه. به له‌به‌رچاوگرتنی سزای ٣ ساڵ زیندانی ته‌عزیری كه پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئه‌هوازه‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پێندرابوو، سه‌رجه‌م سزای پێنج ساڵی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دادگای ئینقلابی تاران سزای پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی بواری ژنان دا به‌ناوی “نووشین كهشاوهرزنیا” به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی میللی” سه‌پاندووه.