کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی سیاسی له‌ تاران

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی سیاسی له‌ تاران 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌ شاری تاران، سزای ٣٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر دوو چالاكی سیاسی به‌ ناوه‌كانی “مه‌رزیه‌ فارسی” و “فرووغ ته‌قی پور” دا سه‌پاند.

“مه‌رزیه فارسی” و “فرووغ ته‌قی پور” دوو به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی غیابی هه‌ر یه‌كه‌و به‌ ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون. ئه‌و دوو چالاكه‌ سیاسیه‌ پێشتر به‌ به‌غی له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ندامێتی له‌ گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم تۆمه‌تبار كرابوون و له‌ دوایین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنیاندا، به‌ زیندان مه‌حكووم كراون.