به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای زیندانی به‌سه‌ر “زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب” چالاكی كرێكاری و “مه‌عسوومه سوله‌یمانی” چالاكی مه‌ده‌نی و ڕاهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی وه‌زرش دا سه‌پاندووه.
“زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب” كه له ئێستادا له زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج ڕاگیراوه، له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تارانه‌وه به سێ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. ئه‌و چالاكه كرێكارییه پێشتر له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌فشاری به تۆمه‌تی “تێكدانی ئه‌منیه‌تی گشتی” و “چالاكی ته‌بلیغی دژبه نیزام” به زیندان مه‌حكووم كرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “مه‌عسوومه سوله‌یمانی” ڕاهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی وه‌رزشی به بیانووی سه‌ردانی مه‌زاری “نیكا شاكه‌ره‌می” و گرتنی وێنه‌ی بێ حیجاب، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی خۆڕه‌م ئاباده‌وه به تۆمه‌تی “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی” به زیندان و ٥٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراوه.