دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری تاران به ناوه‌كانی “سیامه‌ك ئیبراهیمی” و “شاهرۆخ ئه‌حمه‌دی” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه سه‌رجه‌م به ٩ ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون.
به‌پێی حوكمی لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران، “سیامه‌ك ئیبراهیمی” به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” به پێنج ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به هه‌شت مانگ زیندانی دیكه مه‌حكووم كراوه. هه‌روه‌ها “شاهرۆخ ئه‌حمه‌دی” به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی گشتی” به چوار ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نییه ڕۆژی ١٨ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو له هێرشی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.