“سه‌عید محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری و “فاتێح مه‌جیدی” موعه‌لیمی له‌سه‌ركار ده‌ركراو و چالاكی مه‌ده‌نی شاری بانه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه هه‌ر یه‌كه‌و بۆ چوار مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ئینقلابی بانه ئه‌و دوو چالاكه‌ی به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم و ته‌بلیغ دژی نیزام” به چوار مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردووه كه به له‌به‌رچاوگرتنی دوو مانگ ڕاگیرانیان له زیندانی ئه‌و شاره، سزای دوو مانگیان بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئه‌و دوو مانگه‌كه‌ی دیكه بۆ زیندانی ته‌علیقی ده‌گۆڕدرێت. شایانی باسه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ گوڵانی ١٤٠٢ جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی چوار چالاكی كرێكاری بانه به‌ناوه‌كانی “فاتێح مه‌جیدی”، “عومه‌ر سۆله‌یمانی”، “په‌روین عه‌بدۆڵڵاپه‌ناه” و “سه‌عید محه‌ممه‌دی” له لقی ١٠١ی دادگای كه‌یفه‌ری ٢ی ئه‌و شاره به سه‌رۆكایه‌تی قازی میرزایی به‌ڕێوه چووبۆ.