کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو هونه‌رمه‌ندی ناڕازی

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو هونه‌رمه‌ندی ناڕازی 1

“وه‌فا ئه‌حمه‌دپور” و “دانیال موقه‌ده‌م”، دوو هونه‌رمه‌ندی ناڕازی و دژبه‌ری ڕژیم، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شیرازه‌وه‌ به‌ زیندان و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كراون.

هه‌ر یه‌ك له‌ “وه‌فا ئه‌حمه‌دپور” و “دانیال موقه‌ده‌م” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شیرازه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراون. شایانی باسه‌ كه‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌ندكرانی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده‌ به‌ پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنی و له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان تێپه‌ڕ ده‌بێت.