ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان، چالاکێکی ژنی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “ئامینە یەگانە” هاوڕێ لەگەڵ کوڕە ١٦ ساڵانەکەی بە ناوی “زانیار بێهجەت” لەلایەن دادگای ڕژیمه‌وه سزای به‌ندكرانیان به‌سه‌ردا سه‌پا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئامینە یەگانە“ی ٣٧ ساڵە لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشاره‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سزای ٣ ساڵ و ٣ مانگ و ٣ ڕۆژ بەندکران و “سانیار بێهجەت” سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.