به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “مۆبین ڕه‌سووڵتاب” و “مێهران حه‌سه‌ن زاده” خه‌ڵكی گوندی “گرده‌كشانه”ی سه‌ر به شاری شنۆ كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای كه‌یفه‌ری ٢ی ئه‌و شاره سه‌رجه‌م به یه‌ك ساڵ و ٩ مانگ زیندان مه‌حكووم كران.
ئه‌و دوو هاووڵاتیه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌منیه‌تی ورمێ گوازرابوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، “مۆبین ڕه‌سووڵتاب” به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی میللی” به یه‌ك ساڵ زیندان و “مێهران حه‌سه‌ن زاده” به هه‌مان تۆمه‌ت به ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه.