کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار 1

دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ ناوه‌كانی “ڕه‌حمان قادری” و “ئه‌یووب ده‌ماوه‌ندی” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ زیندان مه‌حكووم كران.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٣، ڕه‌حمان قادری پاش بانگكران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه‌ بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌ ڕاگوێزرا. ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له‌ زیندان ئازاد كرا، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ هه‌شت مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئه‌یووب ده‌ماوه‌ندی كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ١١ی گه‌لاوێژی ١٤٠٣ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ كرابوو، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی مهاباده‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” به‌ پێنج ساڵ و ١٥ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌.