له ڕۆژانی ڕابردوودا، “ئەشکان فەهیم”، هاووڵاتی خەڵکی مەهاباد و “محەممەد تەدینی”، خەڵکی مەریوان، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهاباد بە سەرۆکایەتیی قازی “دووستی”، بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ و دەستەی نایاسایی”، سەرجەم سزای ٩٠ مانگ بەندکران و دوو ساڵ دوورخستنه‌وه له زێدی خۆیان بەسەریاندا سەپاوە.
“ئەشکان فەهیم” و “محەممەد تەدینی” لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “ڕەزا ئەندێشە” و “ڕزگار ڕەحیمیان”، بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی، ٢٤ی خەرمانانی ئه‌مساڵ، لە ماڵێک لە گەڕەکی “مەیدانی ئیستقلال”ی مەهاباد، بە شێوەیەکی وه‌حشیانه لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران. “ڕەزا ئەندێشە”، ٢٣ی ڕەزبەر و دواتر “ئەشکان فەهیم”، ڕزگار ڕەحیمیان” و “محه‌ممه‌د ته‌دینی” بۆ زیندانی مەهاباد گواسترانەوە. پاش ماوه‌یه‌ك ڕەزا و ڕزگار بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران، به‌ڵام ئەشکان و محەممەد هێشتا له به‌ندیخانه‌دا ڕاگیراون. شایانی باسه كه ئه‌شكان و محه‌ممه‌د به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كراون و سه‌ره‌ڕای تێكچوونی باری ته‌ندرووستی “ئه‌شكان فه‌هیم” و پێویستی به ده‌رمان له ده‌ره‌وه‌ی زیندان، قازی په‌روه‌نده‌كه له‌گه‌ڵ ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه دژایه‌تی كردووه.