“به‌هاره شیرازی” دایكی هه‌میشه زیندوو “عه‌لی عه‌باسی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری سمیرۆمی سه‌ر به پارێزگای ئیسفه‌هان، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “به‌هاره شیرازی” له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سمیرۆم به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی و شه‌ڕ به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی گشتی” به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. به‌پێی بڕگه‌ی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی، ئه‌گه‌ر ئه‌و حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه پشڕاست بكرێته‌وه، زۆرترین سزا واته پێنج ساڵی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.