به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه، حوکمی دوو ساڵ زیندانی تەعزیریی “خەبات شەکیبا” چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە، لە دادگای پێداچوونەوە بە دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی بۆ ماوەی ٣٠ مانگ گۆڕدرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، “خه‌بات شه‌كیبا” لە کاتێکدا کە بۆ ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی خزمێکی بۆ “بەهەشت محەممەدی” چووبوو، لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنە کرابوو. ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٠، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا. ئەو چالاکە کرێکارییە پێشتر بە تۆمەتی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنەوه بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.