به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “تووماج ساڵحی” هونه‌رمه‌ندی دژبه‌ری ڕژیم له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هانه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، زه‌وتكردنی پاسپۆرت و به‌شداری له ده‌وره‌ی ڕاهێنانی ڕه‌وشت و زانیاری مه‌حكووم كراوه.
“ئه‌میر ڕه‌ئیسیان” پارێزه‌ری “تووماج ساڵحی” له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه ناوبراو سه‌باره‌ت به بڵاوكردنی زانیاری له‌سه‌ر تۆماركردنی سكاڵا دژبه مه‌ئموورانی ڕژیم، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به زیندان مه‌حكووم كراوه. “تووماج ساڵحی” ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا و پاش ١٢ ڕۆژ، له ڕێكه‌وتی ٩ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له گرته‌ویدیۆیه‌كدا باسی له ئه‌شكه‌نجه‌دان و شكاندنی ئێسقانه‌كانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه كردبوو.