به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان، سزای یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی به‌سه‌ر “به‌یان فه‌ره‌جۆڵڵاهی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه دا سه‌پاندووه.
“به‌یان فه‌ره‌جۆڵڵاهی” ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٤١ ڕۆژ به‌ندكران له به‌ندی تاكه‌كه‌سی به “هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تۆمه‌تبار كرا. ناوبراو له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندووه كه دوو جار بانگهێشت و لێپرسینه‌وه و سێ جاریش دادگایی كراوه، به‌ڵام ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌د كردووه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم “به‌یان فه‌ره‌جۆڵڵاهی” به تۆمه‌ته‌كانی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرد.