کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر به‌ندكراوێكی پێشووی ئیلام

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر به‌ندكراوێكی پێشووی ئیلام 1

ئەحمەدڕەزا حائێری” بەندکراوی سیاسی پێشوو و یەکێک لە چالاکانی سیاسی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی تاران، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن لقی ٢٥ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه‌ سزای ٤ ساڵ و ٤ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

به‌پێی زانیارییه‌كان،  ناوبراو  بە تۆمەتیته‌بلیغ دژی نیزام و تێكدانی ئاسایشی گشتیسزای ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ئه‌مساڵ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئه‌و چالاكه‌ سیاسیه‌ و بە بێ نواندنی حوكمی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان بۆ بەندی دووی ئەلفی زیندانی “ئێڤینی تاران گواسترایه‌وه‌‌ و دوای ٣٨ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی یەک ملیاردی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. جێی وه‌بێرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ئەحمەد ڕەزا حائێری”  پێشتریش دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ سزای ٦ مانگ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاقی بەسەردا سەپابوو و حوكمه‌كه‌ی هاوینی ساڵی ڕابردوو جێبەجێ کرا.