کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی په‌خشان عه‌زیزی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی په‌خشان عه‌زیزی له‌لایه‌ن

سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی په‌خشان عه‌زیزی، به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ زیندان مه‌حكووم كراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، “عه‌زیز عه‌زیزی” ته‌مه‌ن ٦٧ ساڵ و باوك، “پرشنگ عه‌زیزی” ته‌مه‌ه‌ن ٤٨ ساڵ  و خۆشك، “حسێن عه‌باسی” ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ و زاوای بنه‌ماڵه‌ی په‌خشان عه‌زیزی له‌ په‌روه‌نده‌یێكی هاوبه‌ش دا به‌ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی په‌خشان تۆمه‌تبار و هه‌ر یه‌كه‌و به‌ یه‌ك ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و سێ هاووڵاتیه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ڕفاندنی په‌خشان عه‌زیزی، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوون.