“حسێن حسێن پور” هاووڵاتی خه‌ڵكی مهاباد و له بریندارانی شۆڕشی ژینا، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا و به‌پێی بڕیاری دادگا ١١ مانگی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
“حسێن حسێن پور” له ڕێكه‌وتی ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری مهاباد به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم چاوی ڕاستی له‌ده‌ست دا. ناوبراو سه‌ره‌تای مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له جاده‌ی نوورئاباد بۆ شیراز ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی عادل ئاباد گوازرایه‌وه. “حسێن حسێن پور” كۆتایی مانگی به‌فرانبار بۆ زیندنی ژماره ٢ی شیراز ڕاگوێزرا و له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا چاوی ئیلتهابی كرد و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له شاری نوورئاباد به‌ڕێوه چوو و ناوبراو به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان سزا درا.