کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر “ئیره‌ج محه‌ممه‌دزاده‌” ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی جوانڕۆ

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ئیره‌ج محه‌ممه‌دزاده‌ ڕۆژنامه‌وانی

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “ئیرەج محەممەدزادە”، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن لەقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ بە سەرۆکایەتی قازی “هادی چراغی” بە تۆمەتی “تێکدانی بیر و ڕای گشتی و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندا” به‌ دوو ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كرا.

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ئه‌مساڵ، “ئیرەج محەممەدزادە” ڕۆژنامەنووسی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ، چالاکوانی بواری ڕاگەیاندن و بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی (تیتر غەرب)، هه‌روه‌ها خوێندكاری دكتۆرای زانسته‌ سیاسیه‌كان له‌ یه‌كێك له‌ زانكۆكانی تاران، دوای بانگكرانی بۆ دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای چوار ڕۆژ به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه له‌ ساڵانی ڕابردوودش چه‌ند جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرابوو.