کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر “ئومید ئه‌سه‌دی” له‌ شاری سنه‌

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ئومید ئه‌سه‌دی له‌ شاری سنه‌ 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “ئومید ئه‌سه‌دی” هاووڵاتی خه‌ڵكی سنه‌ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ ٣٩ مانگ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كراوه‌.

جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “ئومید ئه‌سه‌دی” له‌ ڕێكه‌وتی ١٩ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له‌ زیندان ئازاد كرا. ناوبراو به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ ٣٢ مانگ زیندان و به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ ٧ مانگ زیندان و سه‌رجه‌م به‌ ٣٩ مانگ به‌ندكرانی ته‌علیقی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ مه‌حكووم كراوه‌.