“ئارمیتا پاویر” چالاكی خوێندكاری به‌ندكراو له‌زیندانی ته‌ورێز، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و ئازه‌رشاره‌وه به ٢٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی حوكمێك كه له ڕێكه‌وتی ١٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئازه‌رشاره‌وه به سه‌رۆكایه‌تی قازی “یاقووب شه‌هبازپور” ده‌ركراوه، “ئارمیتا پاویر” به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان و به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به ١٥ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.