پارێزه‌ری “ئاتێنا فه‌ره‌قدانی” نیگاركێش و كاریكاتۆریست، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.
“محه‌ممه‌د مۆقیمی” پارێزه‌ی “ئاتێنا فه‌ره‌قدانی” ڕایگه‌یاندووه كه دادگای ناوبراو فه‌رمایشی بووه و ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “بێڕێزی به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه. “ئاتێنا فه‌ره‌قدانی” ڕۆژی ٢٣ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له كاتی ته‌بیلغ بۆ وێنه‌كانی له شه‌قامی پاستۆری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.