ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی خه‌رمانان، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی شاری سنه سزای پێنج مانگ زیندانی ته‌عزیری و چوار ساڵ زیندانی ته‌علیقی به‌سه‌ر پێنج چالاكی مه‌ده‌نی شاری سنه به‌ناوه‌كانی “سیروان عه‌بدۆڵڵاهی”، “مه‌رزیه مورادوه‌یسی”، “فه‌ردین ڕه‌حیمی”، “عه‌لی ئه‌ڵڵاوه‌یسی” و “مێهدی سه‌یفی” سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و پێنج چالاكه مه‌ده‌نییه هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێ ئه‌ندامی دیكه‌ی ڕێكخراوی “ژیانه‌وه‌ی كوردستان” به‌ناوه‌كانی “قانێع خاتری”، “عه‌تا ڕهزاڕۆبابی” و “موحسین حسێن په‌ناهی” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی گولانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر وپاش چه‌ند ڕۆژ به دانانی وه‌سێقه ئازادكرابوون. دواجار له ڕێكه‌وتی ٨ی مانگی جۆزه‌رداندا له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری سنه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی نایاسایی” به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری و عه‌تا ڕهزاڕۆبابی” به دوو ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كران. پاشان حوكمی پێنج كه‌سیان له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ پێنج مانگ زیندانی ته‌زیری و چوار ساڵ زیندانی ته‌علیقی كه‌مكرایه‌وه.