ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئه‌هواز ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند كه دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره سزای ئێعدامی به‌سه‌ر شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی زیندانی “شه‌یبان”دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌ش كه‌سه بریتیه له: “عه‌لی موجده‌م”، “موعین خه‌نفه‌ری”، “محه‌ممه‌دڕه‌زا موقه‌ده‌م”، “سه‌یدسالم موسه‌وی”، “سه‌یدعه‌نان موسه‌وی” و “حه‌بیب دوریس”. هه‌روه‌ها له ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئه‌هواز سه‌پاندنی سزای قورسی زیندانی ٢٥ بۆ ٣٥ ساڵ به سه‌ر شه‌ش به‌ندكراوی عه‌ره‌بی دیكه‌ی ئه‌و زیندانه دا هاتووه.