ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی به‌فرانبار له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: ١٠٩ به‌ندكراو سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و مه‌ترسی له سێداره‌دانیان له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئاماره‌كان تا ڕۆژی ١٩ی به‌فرانبار دگرێته به‌ر و چه‌ند گوڕانكای تێدا به نیسبه‌ت ئاماره‌كانی ڕۆژی ٦ی به‌فرانباره‌وه ڕوویداوه، ناوی ئه‌و ٩ كه‌سه‌ی به دانانی وسیقه ئازادكراون و ناوی كه‌سێكی دیكه كه بێسه‌روشوێنه و ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ڕۆژی ١٧ به‌فرانبار ئێعدام كراون له‌و لیسته دا وه‌لا نراوه و ٢١ كه‌سی دیكه كه مه‌ترسی سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان له‌سه‌ره به‌و لیسته ئیزافه كراوه.