ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای ئێعدامی به‌سه‌ر سه‌روان حه‌بیبیان خانه‌نشینی هێزه ئینتزامییه‌كان، به تۆمه‌تی كوشتنی “عه‌باسعه‌لی سوله‌یمانی” نوێنه‌ری پێشووی مه‌جلیسی خۆبره‌گانی ڕێبه‌ری سه‌پاند و دوو به‌ندكراوی به ناوه‌كانی “وه‌حید مه‌زڵوومین” و “محه‌ممه‌دئیسماعیل قاسمی” به تۆمه‌تی “افساد فی الارض” له‌سێداره دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر “عه‌باسعه‌لی سوله‌یمانی” نوێنه‌ری پێشووی خۆبره‌گانی ڕژیم سه‌ردانی بانكی میللی بابۆلسه‌ری كرد و كاتێك داوای ٣ ملیارد و ٤٠٠ ملیۆن تمه‌ن پاره‌ی له بانك كردووه، سه‌روان حه‌بیبیان كه پارێزه‌ی بانك بووه ده‌ڵێت: من شه‌وی ڕابردوو پاره‌م نه‌بوو شانه‌یێك هێلكه بكڕم و ده‌ستبه‌جێ سوله‌یمانی ده‌كوژێت. ئێستا ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ر ئه‌و به‌ندكراوه‌دا سه‌پاندووه و داخوازیی پارێزه‌ره‌كه‌ی بۆ پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌كه ڕه‌د كراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “وه‌حید مه‌زڵوومین” و “محه‌ممه‌دئیسماعیل قاسمی”( ناسراو به سوڵتانی زێڕ و ئه‌رز) كه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه به تۆمه‌تی “گه‌نده‌ڵی ئابووری” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌سێداره داراون.