له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاره‌كانی تاران و بۆكان به‌ناوه‌كانی “مه‌هسا محه‌ممه‌دی” و “شه‌هلا عه‌بدی” دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم “مه‌هسا محه‌ممه‌دی” ته‌نها به بیانووی بڵاوكردنه‌وه‌ی تویتێك به ئێعدام مه‌حكووم كردووه و له شاری بۆكان دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره “شه‌هلا عه‌بدی” به تۆمه‌تی “ئاگردانی وێنه‌ی خومه‌ینی” به ئێعدام مه‌حكووم كردووه و ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی ئه‌و دوو ژنه بێ تاوانه له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌یه و بنه‌ماڵه‌كانیان داوا له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه.