به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “مێهران به‌هرامیان” و “فازڵ به‌هرامیان” دوو برای هه‌میشه زیندوو “موراد به‌هرامیان”، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شارستانی سمیرۆم به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “موحاره‌به” و “هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” به ئێعدام مه‌حكووم كراون.
“مێهران به‌هرامیان” و “فازڵ به‌هرامیان” ڕۆژی ١٩ی به‌فرانباری ساڵی ١٤٠١، له هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كران. له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا سه‌ختترین ئه‌شكه‌نجه‌یان ته‌حه‌موول كرد و بنه‌ماڵه‌كانیان ناچار به بێده‌نگی كران. شایانی باسه كه دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراوی دیكه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به ناوه‌كانی “داریووش ساعدی” و “یوونس به‌هرامیان” هه‌ر یه‌كه‌و به ١٦ ساڵ زیندان سزا دراون.