“حاته‌م ئۆدزده‌میر” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی باكووری كوردستان له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ورمێ به سه‌رۆكایه‌تی قازی نه‌جه‌ف زاده به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كرا.
“حاته‌م ئۆزده‌میر” شه‌وی ١١ی پووشپه‌ڕی ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی پاش شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سپای پاسداران له ناوچه‌ی سنووری چالدۆڕان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو ڕۆژی ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، به تۆمه‌تی به‌غی به ئێعدام و به تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له “پ.ك.ك” به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیزی سزا درا. ڕۆژی ٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١، سزای ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه له دیوانی باڵای وڵات ڕه‌د كرایه‌وه و په‌روه‌نده‌كه‌ی بۆ به‌دواداچوونی زۆرتر ڕه‌وانه‌ی لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ورمێ كرابوو.