له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ر “فاتمه جه‌مالپور” ناسراو به “فرووغ” خه‌ڵكی شاری كه‌ره‌ج دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمیته‌ی به‌دواداچوونی دۆخی به‌ندكراوان، “فاتمه جه‌ماڵپور” له ڕێكه‌وتی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا و پاشان له دادگایه‌كی ئانلاین دا له كه‌ره‌ج، به تۆمه‌تی “لیدری ناڕه‌زایه‌تییه‌كان” به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ٢ ساڵ دووركه‌وتنه‌وه له زێده‌كه‌ی مه‌حكووم كرا. شایانی باسه كه “فرووغ” یه‌كێك له‌و ١٥ ژنه‌یه كه له زیندانی كه‌ره‌ج مانیان له خواردن گرتووه.