له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای ڕژیم له شاری كامیاران سزای ٤٠٠ ڕۆژ به‌ندكرانی به‌سه‌ر چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د میرزا ڕه‌حمانی”، “سیروان قۆربانی”، “ئامانج قۆربانی” و “بۆرهان كه‌مانگه‌ر” به بیانووی به‌شداری كردن له مه‌راسیمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی “حه‌یده‌ر قۆبانی”دا سه‌پاند.
به پێی ڕاپۆرته‌كان دادگای ڕژیم له شاری كامیاران سزای ٩١ رۆژ زیندانی ته‌عزیری به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌و چوار هاووڵاتییه سه‌پاندووه. شایانی باسه كه “حه‌یده‌ر قۆربانی” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو و خه‌ڵكی كامیاران، ڕۆژی ٢٨ی مانگی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٠ی هه‌تاوی له زیندانی ناوه‌ندی سنه له سێداره درا و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه و ڕێوه‌ڕه‌سمی سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی بوو به كۆبوونه‌ویه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دژی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و به سه‌دان كه‌س تێیدا به‌شدارییان كرد.